کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیمارات و تایلاند یەكسان بوون و گەیشتە قۆناغی 16ی جامی ئاسیا

.

11:42 AM - 15/01/2019

 دۆێنێ‌ یاریەكانی جەولەی سێیەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی وڵاتانی ئاسیا دەستی پێكرد كە ركابەریەكانی لەوڵاتی ئیمارات بەرێوە دەچێت  لەیاریەكی كۆمەڵەی یەكەمدا هەڵبژاردەی ئیماراتی میوانداری پاڵەوانێتی یەكە روبەروی تایلاند بۆوە   یاریزانانی ئیمارات كە پێشتر بردنەوەیەك و یەكسان بونێكیان تۆمار كردبوو بلیتی گەیشتنە قۆناغی 16ی زامن كردبوو    لەسەرەتای یاریەكەوە بەهێرش كردن دەستیان بەیاری كرد و لەدوای 7 دەقیقە یاری كردن گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنیان لەرێگەی عەلی ئەحمەد مەب خوت تۆمار كرد   بەڵام پێش كۆتایی هاتنی گێمی یەكەم بە 4 دەقیقە و بەدیاری كراوی لەدەقیقەی 41 تایلاند توانی گۆڵێك لەرێگەی سیتفان پوانگ شان- تۆمار بكات و ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە   لەگێمی دووەمدا راهێنەری هەردوو هەڵبژاردە چەند گۆڕانكاریەكیان ئەنجامدا بەو هیوایەی ئەنجامی یاریەكە بەسودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە   بەڵام لەگەڵ ئەوەی چەند جارێك گۆڵی هەردوهەڵبژاردە مەترسی لەسەر دروست بوو ئەنجامەكە هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهات و سەرەنجام یاریەكە هەر بەئەنجامی گێمی یەكەم و بەگۆڵێك بۆ هەردولا كۆتایی هات   بەو یەكسان بونەش ئیمارات بە 5 خاڵ و بەیەكەمی كۆمەڵەی یەكەم بۆ قۆناغی 16 سەركەوت   هەرچی تایلاندە بە 4 خاڵ  و بەسێیەمی كۆمەڵەكەی بۆ هەمان قۆناغ سەركەوت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە