کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەركەوتنەكانی شوڕتە لە خولی بالەی عێراق بەردەوامە

.

11:41 AM - 15/01/2019

لە سێیەم ڕۆژی یارییەكانی گرووپی دووەمی خولی تۆپی بالەی یانەكانی عێراق لە هۆڵی داخراوی یانەی هەولێر سێ یاری ئەنجامدرا و سێشەممەش پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر كلاسیكۆی بالەی كوردستان دەكەن لە یەكەم یاری و لە یارییەكی ماڕاسۆنی یانەی شوڕتەی پێشەنگی ئەم گرووپە توانی یانەی هەولێری ركابەری بە زەحمەت دووچاری شكست بكات یانەی شوڕتە  گێمی یەكەمی (25 بە 17) خاڵ بە سوودی خۆی كۆتایی پێهێنا  دواتر یاریزانانی هەولێر ئەنجامەكەیان یەكسان كردەوە دوای ئەوەی گێمی دووەمیان (25 بە 22) خاڵ بردەوە  دوای ئەوە ,یارییەكە ركابەرەیكی بەهێزی بەخۆوە بینی و جارێكی تر شورتە خۆی پێشخست و گێمی سێیەمی (25 بە 23) خاڵ بردەو  یاریزانانی هەولێر پاڵپشت بە جەماورەكەیان گێمی چوارەمیان (25 بە22) بردەوەو جارێكی ئەنجامەكەیان یەكسان كردەوە  لە گێمی پێنجەم و یەكلایی كەرەوە یاریزانانی شوڕتە سەركەوتوو بوون و ئەم گێمەیان (17 بە 15) خاڵ بردەوەو سەرەنجام یانەی شوڕتە یارییەكەی بە ئەنجامی 3 گێم بەرامبەر بە 2گێم بردەوە لە یاری دووەمیشدا یانەی ئارارات بە ئەنجامی 3 گێم بەرامبەر بەگێمێك بە یانەی حەبانیە دۆڕا   لای خۆشیەوە یانەی قەرەقووش بە ئەنجامی سێ گێمی بێوەڵام لە یانەی بەلەدی بردەوە ریزبەندی یانەكان دوای یارییەكانی رۆژی دووشەممەش بەم جۆرەیە : شورتە 23 خاڵ  هەولێر 18 خاڵ  حەبانیە 17 خاڵ  پێشمەرگەی سلیمانی 16 خاڵ  سبەینێ یاریەكان بەردەوامییان دەبێت ئارارات لەبەرامبەر قەرەقووش و شورتە لەبەرامبەر حەبانی یاری دەكەن  پێشمەرگەی سلێمانێش روبەروی هەولێر دەبێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە