کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی دەستەی ئەركانی سوپای ئەمریكا سەردانی توركیا دەكات

.

11:14 AM - 15/01/2019

سارە ساندرز وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا كە بڕیارە ئەمڕۆ جەنڕاڵ جۆزیڤ دانفورد سەرۆكی دەستەی ئەركانی سوپای ئەمریكا بە سەردانێكی رەسمی بگاتە توركیا ، وتیشی بڕیارە لەو سەردانەدا بارودۆخی سوریا تاووتووێ بكرێت بە تایبەتی دوای كشانەوەی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە.
ئەو سەردانەی سەرۆكی دەستەی ئەركانی سوپای ئەمریكا لەكاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی توندی لە توركیا كرد و وتی ئەگەر هێرشبكەنە سەر كوردەكانی سوریا ئابووری توركیا وێران دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە