کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەوڵەتی ئیمارات هەڵوێست بەرامبەر كوردانی سوریا وەردەگرێت

.

11:13 AM - 15/01/2019

ئەنوەر قەرقاش وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ  كاروباری دەرەوە لەتویتكێكدا كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە، رایدەگەیەنێت: كوردەكان رۆڵێكی  میحوەرییان گێڕاوە  لەشكستهێنان بەتیرۆریستانی داعش لەسوریا. هەربۆیە دوودڵی و نیگەرانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لەسەر چارەنوسی كورد لەسوریا  لەجێی خۆیدایە.
وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ كاروباری دەرەوە لەتویتەكەیدا دەڵێت لەسەر رۆشنایی ئەو رۆڵە میحوەرییەی كورد لە شكستهێنان بەتیرۆریستانی داعش بینیویەتی، لەجێی  خۆیدایە كە نیگەرانییەكی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لەبارەی چارەنوسیان لەسوریا  دروستببێت , دەشڵێت هەر لەو روانگەیەوە، بۆ بەرژەوەندی عەرەبی وا پێویستە مامەڵە لەگەڵ رۆڵ و پێگەی پێكهاتەی كورد لەچوارچێوەی سیاسی بێت بەجۆرێك پارێزگاری لەیەكپارچەیی خاكی سوریا بكرێت.
دەوڵەتی ئیمارات ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعشە و  كۆمەكی دارایی پێشكەش بەو ناوچانەی باكور و خۆرهەڵاتی سوریا كردووە كە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە لەتیرۆریستانی داعش پاككراونەتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە