کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی كەنەدا دەرگای وڵاتەكەی بەڕووی یەك ملیۆن كۆچبەردا دەكاتەوە

.

11:13 AM - 15/01/2019

لەو بارەیەوە ئەحمەد حسێن وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی كەنەدا رایگەیاند ئەو كۆچبەرانە تائێستا روویان لەو وڵاتە كردووە رۆڵی كاریگەریان هەبووە لە بەرەو پێشبردنی كەنەدا لە هەموو رووەكانەوە و وتیشی ئامادەن تا ساڵی 2021 پێشوازی لە یەك ملیۆن كۆچبەری تر بكەن.
هاوكات حكومەتی كەنەدا راپۆرتێكی لەبارەی كۆچبەرانەوە پێشكەش بە پەرلەمانی ئەو وڵاتە كردووە و تێیدا ئاماژەی بەوەدا كە كەنەدا لە توانایدایە لە ساڵی 2019دا پێشوازی لە 330 هەزار كۆچبەر و لە ساڵی 2020دا 341 هەزار كۆچبەر  و هەروەها لە ساڵی  2021دا 350 هەزار كۆچبەر بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە