کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەرگیز كارم بۆ ڕوسیا نەكردووە

.

11:11 AM - 15/01/2019

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند راپۆرتەكەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست كە دەڵێت ترەمپ كاری بۆ ڕوسیا كردووە و دەزگای هەواڵگری ئەمریكاش لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەكات دوورە لە راستییەوە، دۆناڵد ترەمپ تەئكیدیشیكردەوە هەرگیز كاری بۆ ڕوسیا نەكردووە و وتیشی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە شەرمەزارییە بۆ ئەو رۆژنامەیە.
هاوكات ترەمپ هیوای خواست كە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و ڕوسیا بەرەو پێشچوونی جدی بەخۆیەوە ببینێت ، وتیشی باش بوونی پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ كاریگەری ئەرێنی لەسەر بارودۆخی هەموو جیهان دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە