.
05:56 PM - 14/01/2019
سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مرۆ دووشه‌مه ١٤|١|٢٠١٩ له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له جان ئیف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و شاندێكی هاوڕێ.
سه‌رۆك كۆمار له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا جه‌ختی له گرنگی ڕۆڵی عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی وتیرۆر و هه‌وڵه‌كانی له پێناوی به‌رجه‌سته‌كردنی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه كرده‌وه، هاوكات سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح پێویستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا دووپاتكرده‌وه به‌جۆرێك كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات بکات، هه‌روه‌ها به‌رێزیان ئاماژه‌ی به گرنگیدانی عێراق كرد به بره‌ودان به په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆک کۆمار دووپاتی كرده‌وه كه عێراق خوازیاری هاریكاری زیاتره له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و بازرگانیدا و له‌وباره‌یه‌شه‌وه داوای له‌كۆمپانیا فه‌ره‌نسیه‌كان كرد بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكرده‌وه و بونیادنان و گه‌شه‌پێدانی ئابووری عێراق ئاماده‌ییان هه‌بێت و سود وه‌رگرن له هه‌لی وه‌به‌رهێنان كه له عێراقدا ڕه‌خساوه.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری فه‌ره‌نسا دووپاتی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق له گشت بواره‌كاندا كرده‌وه، هاوكات لۆدریان به فه‌رمی و به ناوی وڵاته‌که‌ی بانگهێشتی سه‌رۆك كۆماری كرد که سه‌ردانی فه‌ره‌نسا بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە