.
03:04 PM - 14/01/2019
له سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م شا عه‌بدوڵای دووه‌م سه‌ردانی عێراقی كرد
هه‌لومه‌رجی سیاسی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا
له سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆك كۆماری عێراق د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ ١٤|١\٢٠١٩ شا عه‌بدوڵای دووه‌م پادشای ئوردن به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته عێراق و له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح پێشوازیه‌كی گه‌رمی لێكرا و دواتر له مه‌راسیمێكدا پشكنینی پاسه‌وانی سه‌رۆكایه‌تی و مارشی نیشتمانی عێراق و ئوردن ئه‌نجامدرا، هاوكات سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی پادشای ئوردن ده‌ربری و هیوای خواست ئه‌م سه‌ردانه ببێته مایه‌ی په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندی نێوان ئوردن و عێراق و ئارامی ناوچه‌كه.
دوای مه‌راسیمی پێشوازی سه‌رۆك كۆمار و پادشای ئوردن له كۆشكی سه‌لام، به‌ئامادوبوونی شاندی هه‌ردوو وڵات كۆبوونه‌وه بۆ تاووتوێكردنی هه‌لومه‌رجی سیاسی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان هه‌ردوو وڵات و چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌و پێشبردنیان له هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌جۆرێك خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات و گه‌لی دۆست بكات.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی ئابووری و بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێكی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ئاڵوگۆڕ كرا و تیایدا ته‌ئكید له رۆڵی گرنگی عێراق و ئوردن كرایه‌وه بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و ئارامی به جۆرێك كه به‌غدا و عه‌مان پێگه‌ی سه‌ره‌كی لێكگه‌یشتن و پێكگه‌یشتنی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه بن بۆ كۆتایی هێنانی یه‌كجاره‌كی قه‌یران و گرژیه‌كان دوور له توندوتیژی و ئاژاوه و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته به گه‌لانی ناوچه‌كه.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە