کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی و پارتی بەرنامەیەكی سیاسی هاوبەش دادەڕێژن

.

02:53 PM - 14/01/2019

ەعدی پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانەی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی ئاشكرایكرد، كۆبوونەوەكە زۆر ئەرێنی بووەو بەردەوام دەبن لەگفتوگۆو دیدارەكانیان، وتیشی كاری سەرەكی یەكێتی و پارتی داڕشتنی بەرنامەیەكی سیاسی و ئیداری هاوبەشە لەبارەی كێشەی كەركوكیشەوە، سەعدی پیرە ئاشكرایكرد  یەكێتی و پارتی لەسەر دۆسیەی كەركوك هاوهەڵوێستن، جەختیشیكردەوە كە دەبێت بنەمای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لەسەر بنەمای شەراكەتی راستەقینەبێت لەهەموو ئاست و بوارەكاندا.
هەر لەو كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا، مەحمود محەمەد وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بۆمان دەركەوت یەكێتی و پارتی پێكەوە دەتوانن كاری باشتر بكەن ، هەربۆیە تەئكید لەتەبایی نێوان یەكێتی و پارتی كرایەوە، وتیشی بەم نزیكانە هەم لیژنەكان هەم جارێكی تر هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە