کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەڕەنسا لە قەرزەكانی لەسەر عیراق خۆشدەبێت

.

02:41 PM - 14/01/2019

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەمیانی پێشوازیكردنی لە جان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، سوپاسی حكومەتی فەڕەنسای كرد بەهۆی لێخۆشبوونی وڵاتەكەی لەو قەرزانەی كە لە سەر عیراق بوون لەرێگەی یانەی پاریسەوە.
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد لەدیدارەكەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق هیوای خواستووە پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و پاریس ئاسۆیەكی فراوانتر بەخۆوە ببینێت.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند: سەردانەكەی بۆ عیراق بۆ دەربڕینی پشتیوانی بەردەوامی فەڕەنسایە بۆ عیراق و حكومەتەكەی. هەروەك  تەئكیدیشیكردەوە لەوەی فەڕەنسا بەردەوامدەبێت لەپشتیوانیكردنی هەوڵەكانی عیراق بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستان و پشتیوانیكردنی هێزە عیراقییەكان.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا راشیگەیاند وڵاتەكەی لەقەرزەكانی وڵاتەكەی لەسەر عیراق خۆشدەبێت لەرێگەی یانەی پاریسەوە. هەروەك ئاشكراشیكرد: بەم نزیكانە ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا سەردانی عیراق دەكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە