کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەخولی نایابی بالەی عیراقدا حەبانیەو هەولێرو شورتە براوەبوون

.

12:48 PM - 14/01/2019

ركابەرییەكانی خولی نایابی بالەی یانەكانی عیراق پێی نایە رۆژی دووەمییەوە و هەریەك لە یانەكانی حەبانیە و هەولێر و شورتە سەركەوتنیان تۆمار كرد   لەمیانی یارییەكانی جەولەی دووەمی قۆناغی دووەمدا  یانەی حەبانیە بە ئەنجامی سێ گێمی بێ بەرامبەر لەیانەی بەلەدی بردەوە   دواتر یانەی هەولێر رووبەڕووی یانەی ئارارات بووەوە و توانی یارییەكەشی بەسێ گێمی بێ وەڵام لێ بباتەوە و بووە دووەم سەركەوتن لەم قۆناغەدا  لە بەرامبەردا ئارارات دووچاری دووەم شكست هات   بەهێزترین و یاری لوتكەش لە نێوان هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و شورتە ئەنجام درا   یاریزانانی پێشمەرگەی سلێمانی گێمی یەكەمیان بە ئەنجامی (25 ـ 23) خاڵ لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێهێنا   دواتر یاریزانانی شوڕتە كۆنتڕۆڵی یارییەكەیان كرد و سێ گێمی لەدوای یەكیان لە پێشمەرگەی سلێمانی ركابەریان بردەوە   خاڵی گێمەكانیش (25 ـ 17) و (29 ـ 27)  هەروەها (25 ـ 18) خاڵ بوون    دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی ئەو جەولەیە شورتە بە (21) خاڵ لەپێشەنگدا مایەوە و هەولێر بە (17) خاڵ بۆ پلەی دووەم سەركەوت و پێشمەرگەی سلێمانی-ش بە 16 خاڵ لەپلەی سێیەمدا دێت

TbI0M4XA_V8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە