کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید لەماوەی شەش مانگ دەبێت چارەنووسی هەشت یاریزان یەكلابكاتەوە

.

12:47 PM - 14/01/2019

یانەی ریاڵ مەدرید لەم وەرزە ئاستێكی خراپ لە خولی یانەكانی ئیسپانیا پێشكەش دەكات و پێویستە لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا چارەنووسی هەشت یاریزانی یانەكەی یەكلابكاتەوە   سەرچاوەكانی هەواڵی ئەوروپا ئاشكرایانكردووە : چارەنووسی هەشت یاریزانی ریاڵ مەدرید نادیارە و پێویستە سۆلاری راهێنەر كاری لەسەر بكات  كە لەو ژمارە یاریزانە چەند یاریزانیان لەریزی یانەكە دەمێننەوە   كە یەكێكیان كیلۆر ناڤاسی گۆڵچییە  زۆر نزیكە لەوەی ریزی یانەكە لەكۆتایی ئەم وەرزە جێبهێڵێت هەرچەندە بۆندەكەی نوێ كردۆتەوە   بەڵام ئەو یاریزانە خەونی بەشداریكردنە وەك یاریزانێكی سەرەكی   كیكۆ كاسیای گۆڵچی-ش بەهەمان شێوە دوای هاتنی كۆرتوا لەهیچ یارییەك بەشداریی پێ نەكراوە  تەنیا لە7 یاریش لەسەر كورسی یەدەك دانیشتوە   خیسۆس فایخۆ بەهەمان شێوە كێشەی بەشداری كردنی هەیەو لەم وەرزە 180 دەقیقە یاری كردووە هۆكارەكەشی بۆ پێكانە زۆرەكانیەتی كە چانسی بوونە یاریزانێكی سەرەكی كەمكردۆتەوە    ئەم وەرزە بۆ مارسیلۆ جیاوازە و بۆ یەكەمجارە بەمشێوەیە دووچاری رەخنە دەبێتەوە  كە هەڵەیەكی زۆر دەكات  سەرەرای ئەوەی پێكانیشی زۆرە   لۆكا مۆدریچی باشترین یاریزانی جیهان بەهەمان شێوە پێكانی هەیە و لەلایەن چەند یانەیەكی دیاریشەوە گرنگی پێدەدرێت   هەروەها ئیسكۆ و گاریس بەیڵ-ی دوو دیارترین یاریزان چارەنووسیان نادیارە و یانە بەهێزەكانیش گرنگیان پێدەدەن   بۆیە بەرپرسانی یانەكە هەوڵی بەردەوامبوونیان دەدەن لە یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ   ماریانۆ دیاز كە وەرزی رابردوو پەیوەندی بەریزی یانەكە كردووە  كێشەی پێكانی هەیەو هەوڵدەدات روو لەیانەیەكی تر بكات بۆ ئەوەی وەك یاریزانی سەرەكی یاری بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە