کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پلانەكانی ریاڵ مەدرید بۆ میركاتۆی هاوینی داهاتوو ئاشكرادەكرێت

.

12:46 PM - 14/01/2019

 یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پلانەكانی بۆ بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان ئاشكرا دەكات و دوو یاریزانی  ئاست بەرز و بە توانای دەست نیشانكردووە تا لە داهاتوودا گرێبەستیان پێشكەش بكات    بە پێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە : یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستاوە پلانەكانی بۆ میركاتۆی هاوینی داهاتوو ‌و ئاشكراكردووە و هەریەك لە كریستیان ئیریكسنی یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی و ئیدین هازاردی هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی كردۆتە ئامانج و بڕی زیاتر لە 50 ملیۆن پاوەندی بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی ئەو دوو یاریزانە تەرخانكردووە   رۆژنامەكە باسی لەوەشكرد : پێدەچێت هەردوو یانە ئینگلیزییەكە ئەو گرێبەستەی ئیدارەی میرینگی پێشكەشیان دەكات رەت بكاتەوە   چونكە ئەو دوو یاریزانە گرێبەستەكانیان لە هاوینی 2020لەگەڵ یانەكانیان كۆتایی دێت و هەردوو یانەش نایانەوێت بەرامبەر بڕە پارەیەكی كەم تواناكانیان لەدەست بدەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە