کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مان یونایتد لەگەڵ سیمیۆنی لەگفتوگۆدایە

.

12:44 PM - 14/01/2019

سەرچاوەكانی هەواڵی ئەوروپا ئاشكرایانكردووە یانەی مانچستەر یونایتد گفتوگۆی لەگەڵ دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید دەستپێكردووە   بەرپرسانی مان یونایتد هەوڵدەدەن لەكۆتایی ئەم وەرزە راهێنەرێكی نوێ و بەتوانا بۆ یانەكەیان دیاری بكەن   بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سیمیۆنی راهێنەری ئەتڵەتیكۆ مەدرید لەگفتوگۆدان  تا لەوەرزی داهاتوو جێگەی سۆلسكایەری راهێنەری یانەكەیان بگرێتەوە    ئەمەش دوای ئەوەی دێت لەگەڵ ماوریسیۆ بۆچینتینۆی راهێنەری تۆتنهام نەگەیشتونەتە رێككەوتن    هۆكاری دیاریكردنی سیمۆنی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ماوەی بۆندەكەی لەگەڵ ئەتڵەتیكۆ مەدرید 18 مانگی ماوە و ئەو راهێنەرەش نایەوێت بۆندەكەی نوێ بكاتەوە و دەیەوێت روو لەخولێكی تری ئەوروپا بكات و ئەزمون شارەزایەكی تر وەربگرێت   جێگەی باسە : سیمیۆنی لەساڵی 2011ەوە ئەركی راهێنەری یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدریدی وەرگرتوە و لەو ماوەیەش سەرپەرشتی 407 یاری كردووە و 250 بردنەوە و 92 یەكسانبوون و 65 شكستی هەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە