کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چێڵسی گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانێكی پێشووی خۆی دەدات

.

12:41 PM - 14/01/2019

 سەرچاوەكانی هەواڵ لە بەریتانیاوە رایانگەیاند : یانەی چێڵسی ئینگلیزی پلانی ئەوەی داناوە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا تواناكانی یاریزانێكی پێشووی بەدەستبهێنێتەوە   لەوبارەیەوە رۆژنامەی میترۆی بەریتانی بڵاویكردەوە : یانە لەندەنیەكە ئارەزووی ئەوە دەكات تواناكانی ناسان ئاكی بەرگریكاری پێشووی یانەكە دەستەبەربكاتەوە كە پێش دوو ساڵ لەمەو بەر ریزەكانی چێڵسی بەرە و یانەی بۆرنمۆسی هاونیشتیمانی جێهێشت   رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە : یانەی چێڵسی مافی كڕینەوەی ئەو یاریزانە تەمەن 23 ساڵەی هەیە لە بەرامبەر بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ هەرچەندە یانە لەندەنیەكە لەبەرامبەر فرۆشتنی یاریزانی ناوبراو تەنها بڕی 20ملیۆن یۆرۆی دەستكەوت   لای خۆشیەوە ئیدارەی چێڵسی هەوڵی كاراكردنەوەی ئەو بڕگەیەی گرێبەستی ئاكی دەدات كە باس لە گەڕانەوەی  بۆ ریزەكانی یانەكەی بەرامبەر دوو ئەوەندەی نرخی فرۆشتنی دەكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە