کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فیرناندۆ یۆرێنتی لە لایەن بەرشەلۆنەوە كراوەتە ئامانج

.

12:40 PM - 14/01/2019

 یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی جمووجوڵەكانی دەستپێكردووە تا لە میركاتۆی زستانەدا گرێیەست پێشكەش بە هێرشبەرێك بكات بەتایبەت دوای رۆشتنی مونیر حەدادی و پەیوەندی كردنی بە ریزەكانی یانەی سیڤیلیەوە   بە پێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردۆتەوە : ئیدارەی بەرشەلۆنە گفتوگوكانی لەگەڵ بەرێوبەری كارەكانی فیرناندۆ یۆرێنتی هێرشبەری یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی دەستپێكردووە تا ئەو یاریزانە ئیسپانیە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا بۆ ریزەكانی بگوازێـتەوە   رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە : ئیرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەكەتەلۆنیەكە خۆشخاڵە بە گرنگیدان بەو هێرشبەرە بەو پێیەی ناوبراو پێشتر لە ریزەكانی یانەی ئەتڵەتیك بیلباوی ئیسپانی لە ژێر سەرپەرشتی ڤالڤێردی یاریكردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە