کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شازادەی سعودیە هۆشداری دەدات لە دژی كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا

.

12:40 PM - 14/01/2019

شازادە توركی فەیسەڵ بن عەبدولعەزیز شازادەی سعودی و سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگری سعودیە لە چاوپێًكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی بی بی سی بەریتانی هۆشداری لە لێكەوتە خراپەكانی بڕیاری ترەمپ بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دا و رایگەیاند كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا كاریگەری نێگەتیڤی دەبێت و دەبێتە هۆی زیادبوونی هەژموونی ئێران و روسیا و بەشار ئەسەد لە ناوچەكەدا , ئەو شازادە سعودیە رەخنەی لە هەڵوێستی كۆمەڵی نێودەوڵەتی بەرامبەر قەیرانی سوریا گرت و رایگەیاند كۆمەڵی نێودەوڵەتی گەلی سوریان پشت گوێخستووە , وتیشی كشانەوەكە نەك كێشەكانی ئەو وڵاتە چارەسەر ناكات بەڵكو باردودۆخی ئەوێ ئاڵۆزتر و خراپتر دەكات ، توركی فەیسەڵ دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری بەرگری ئەمریكا بێ بایەخ كرد و وتی دەستلەكاركێشانەوەی جەیمس ماتیسی وەزیری بەرگری ئەمریكا هیچ سوودێكی بە بارودۆخەكە نەگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە