کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پادشای ئوردن ئەمڕۆ سەردانی عیراق دەكات

.

12:39 PM - 14/01/2019

سەرچاوەیەك لەسەرۆكایەتی كۆماری عیراق ئاشكرایكردووە بڕیاڕوایە ئەمڕۆ شاعەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن سەردانی عیراق بكات و بەجیا چاوی بەدكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بكەوێت.
سەرچاوەكەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە لەسەردانەكەیدا بۆ عیراق، شاعەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عیراق تاووتوێی چەند دۆسێیەكی سیاسی و ئابوری دەكات و هەوڵی تەواوكردنی رێوشوێنەكانی ئەو رێكەوتنانە دەدات كە لەسەردانەكەی ئەمدواییەیدا بۆ عیراق سەرۆك وەزیرانی ئوردن لەگەڵ لێپرسراوانی عیراقی ئیمزایكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە