کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی فەڕەنسا داوای دیالۆگی نیشتمانی دەكات

.

12:36 PM - 14/01/2019

ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا  پەیامێكی ئاراستەی فەڕەنسییەكان كرد و تیایدا داوای بەشدارییان لێدەكات لە گفتوگۆ و دیالۆگێكی نیشتمانی گەورە بە ئامانجی دەربازكردنی وڵاتەكەیان لەو قەیرانەی ئێستا كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانی هێلەك زەردەكانەوە دروستبووە.
ماكرۆن لە پەیامەكەیدا تەئكید لەوە دەكات  ئەو دیالۆگەی رۆژی سێ شەممەی هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكات، هەڵبژاردن و راپرسی نییە. داواش لەفەڕەنسییەكان دەكات بەزۆرترین ژمارەیانەوە بەشداری تێدابكەن. وتیشی" لەدوای  كۆتاییهاتنی ئەو دیالۆگە نیشتمانییە، راپۆرتێك پێشكەش دەكات و لەرێگەیەوە  نزیكەی 30 پرسیار لەبارەی بابەتەكانی دیموكراسی و وەرچەرخانی ژینگەیی و باج و كۆچ دەخاتەڕوو.
ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا تەئكیدیش دەكاتەوە لەوەی پرسیارەكانی قەدەغەكراو نابین، بەڵكو بۆ ئەوەیە لەگەڵ فەڕەنسییەكان تووڕەیی بگۆڕێت بۆ چارەسەری قەیرانەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە