کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فڕۆكەیەكی بازرگانی لەنزیك تاران تێكشكا

.

12:35 PM - 14/01/2019

 فڕۆكەیەكی بازرگانی لەنزیك تارانی پایتەتی كۆماری ئیسلامی ئێران تێكشكا.
بەپێی زانیاریی میدیاكانی ئێران فڕۆكەكە لەجۆری  بوینگ 707ی  بارهەڵگری بازرگانی بووە و دوای گەڕانەوەی لەقیرغستان، بەر لە نیشتنەوەی لەفڕۆكەخانەی تاران فڕۆكەوانەكە كۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی كیشاوە بەدیواری ڕاگری فڕۆكەخانەكەدا و تێكشكاوە و كەوتۆتە خوارەوە، هاوكات تیمی فریاكەوتنی خێرا هێلیكۆپتەرێك و 10 ئۆتومبێلی فریاكەوتنیان رەوانەی شوێنی رووداوەكە كردووە، تائێستاش هیچ زانیارییەك لەبارەی ئاماری قوربانیان و چارەنووسی 10 سەرنشینی تیمی تایبەتی فرۆكەكە ئاشكرا نەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە