کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆماری ئێران بەم نزیكانە سەردانی عیراق دەكات

.

12:34 PM - 14/01/2019

لەمیانی سەردانەكەیدا بۆعیراق ، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدارێكیدا لەگەڵ عەمار ئەلحەكیم  سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی، ئاشكرایكردووە" حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران بەنیازە بەم نزیكانە سەردانی بەغدا بكات، بێ ئەوەی وادەی سەردانەكە ئاشكرا بكات.
عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی حیكمەی نیشتمانی لەبەیاننامەیەكدا كە لەدوای چاوپێكەوتنی بەوەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویكردۆتەوە، تیایدا ئاماژە بەوەدەكات  وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكردووە" سەرۆك كۆماری ئێران بەم نزیكانە سەردانی عیراق دەكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە