کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانگی ئازاری داهاتوو رۆحانی سەردانی عیراق دەكات

.

12:34 PM - 14/01/2019

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ عیراق و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵا ئاشكرایكرد رۆژی 11ی مانگی ئازاری داهاتوو حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران بەسەردانێكی رەسمی بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبوونەوەی گرنگ دەگاتە بەغدا، زەریف بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەك لەبارەی ئامانجی سەردانەكەی رۆحانی ئاشكرا بكات وتی: بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە سیاسیەكانی هەردوو وڵات دێتە عیراق.
دوێنی یەك شەممە وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای وڵاتەكەی گەیشتە بەغدا و ژمارەیەك كۆبوونەوەی ئەنجامدا ، هەروەك بڕیارە ناوبرا و سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكات و لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامی لەسلێمانی ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوە ئەنجامبدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە