کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داعش لەنزیك قەزای دوبس پەلاماری هێزێكی حەشدی شەعبی دەدات

.

12:33 PM - 14/01/2019

راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند  هێزێكی  لیوای 16 لە حەشدی شەعبی كەوتۆتە بەر پەلاماری تیرۆریستانی داعش لە نزیك قەزای دوبس لە باكوری خۆرئاوای كەركوك , راشیگەیاند هێزەكانی حەشدی شەعبی بەرپەرچی پەلامارەكەی تیرۆریستانیانداوەتەوە و ناچاریانكردوون هەڵبێن دوای ئەوەی  ژمارەیەكیان لێ برینداركردوون.
بەپێی بەیاننامەكەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لەو پێكدادانەدا لەگەڵ تیرۆریستانی داعش،  چەكدارێكی هێزەكەی حەشدی شەعبی كوژراوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە