کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر لەگەڵ كۆنسوڵی گشتی دەوڵەتی كوێت كۆدەبێتەوە

.

05:53 PM - 13/01/2019



لەمیانی كۆبوونەوەی نێوان حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و وەفدێكی  باڵای كۆنسوڵگخانەی وڵاتی  كوێت بەسەرۆكایەتی د. عومەرئەلكەندەری كۆنسوڵی گشتی  دەوڵەتی كوێت، حاكم قادر  باسی لە فراوانكردنی ئاستی پەیوەندییەكان لەڕووی سیاسی لەلایەك وهاوكاری وكۆمەكی ئاوارەكان لەلایەكی ترەوە كردو بەناوی گەلی كوردو یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە , سوپاس وستایشی گەل و حكومەتی كوێتی كرد لەبەرامبەر هەموو ئەو پشتیوانی وهاوكارییە بەردەوامانەی كەلەماوەی ڕابردوودا پێشكەش بەئاوارەكانی شەڕی دژ ب ەتیرۆرستانیان كردووەو كە تائێستاش بەردەوامە .
هەرلەو كۆبوونەیەدا  حاكم قادر داوای لە كۆنسوڵی گشتی كوێت كرد لەداهاتوودا لەشاری سلێمانی وەك پایتەختی ڕۆشنبیری نوسینگەیەكی تایبەت بەڕووناكبیری  وڵاتەكەیان بكەنەوە ولەبوارەكانی تری پەروەردەو كۆمەڵایەتی وزانستیدا بەتایبەت لەنێوان زانكۆكانی هەرێمی كوردستان وكوێتدا گەشە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بدەن .
لایخۆشیەوە  كۆنسوڵی كویت ئاستی كاروچالاكییە مرۆییەكانی دەوڵەتی كوێتی لەچەندساڵی ڕابردودا خستە ڕوو كەپێشكەشی ئاوارەكانی عیراقیان  كردوە لەهەرێمی كوردستان .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە