کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر داوای لە كونسوڵی كوەیت كرد نوسینگەی ڕۆشنبیری لە سلێمانی بكاتەوە

.

04:35 PM - 13/01/2019

حاكم قادر حەمە جان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، لەمیانەی دیدارێكیدا لەگەڵ (عومەرئەلكەندەری) كونسوڵی گشتی دەوڵەتی كوەیت لەهەرێمی كوردستان، گفتوگۆیان كرد لەبارەی فراوانكردنی ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كورد و گەلی كوەیت لەڕووی سیاسی و هاوكاری و كۆمەكی ئاوارەكان و پەرەپێدانی ئاستی هەماهەنگییەكانی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و دەوڵەتی كوەیت، لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا، حاكم قادر حەمە جان بەناوی گەلی كوردو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، سوپاس و ستایشی گەل و حكومەتی (كوەیت)یشی كرد لەبەرامبەر هەموو ئەو پشتیوانی و هاوكارییە بەردەوامانەی لەماوەی ڕابردوودا پێشكەش بەئاوارەكانی شەڕی دژ بە تیرۆرستانیان كردووە.
هەروەها داواشی لە كونسوڵی كوەیت كرد لەداهاتوودا و لەشاری سلێمانی وەك پایتەختی ڕۆشنبیری نوسینگەیەكی تایبەت بەڕووناكبیری دەوڵەتی كوەیت بكەنەوەو لەبوارەكانی پەروەردەو كۆمەڵایەتی و زانستیدا  پەیوەندی نێوان زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و كوەیت فراوانتر بكەن.

4034131312019_3H8A3407.jpg

4434131312019_3H8A3419.jpg

4834131312019_3H8A3442.jpg

5334131312019_3H8A3450.jpg

5934131312019_3H8A3457.jpg

235131312019_3H8A3461.jpg

735131312019_3H8A3464.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە