کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی ناوەندی یادی 28 ساڵەی کوردستانی نوێ بەرز رادەگرێ

.

04:28 PM - 13/01/2019

ئەمڕۆ 13/1/2019 وەفدێکی ئەنجومەنی ناوندی کە پێکهاتبوون لە سکرتاریەتی ئەنجومەنی ناوەندی و کۆمسیۆنی راگەیاندن و ژمارەیەک لە لێپپرسراوی کۆمسیۆنەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی بەمەستی پیرۆزبایی یادی 28 ساڵەی رۆژنامەی کوردستانی نوێ و دووپاتکردنەوەی پشتیوانی سەردانی بارەگای رۆژنامەکەیان کرد.
سەرەتا زوبێر عوسمان جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی، بەناوی ئەنجومەنی ناوەندییەوە پیرۆزبایی ساڵیادی رۆژنامەی کوردستانی نوێی لە سەرنوسەر و ستافی بەرێوەبرن و کادیر و رۆژنامەنوسان کرد و رایگەیاند: کوردستانی نوێ یەکەمین رۆژنامەی رۆژانە و نۆبەرەی دوای راپەرین بەهەوڵ و کۆششی هەڤاڵی بەڕێز ( مام جەلال ) و سەرکردایەتی یەکێتی دەرکرا  و مێژوویەکی پرشنگداری لە کاروانی رۆژنامەوانی کوردیدا هەیە و لە قۆناغە هەستیار و سەختەکاندا بەرپرسیارانە مامەڵەی کردوە. لەبەرامبەردا ستران عبدوڵا سەرنوسەری کوردستانی نوێ بەخێرهاتنی وەفدی ئەنجومەنی ناوەندی کرد و بەرنامەی نوێی کارکردنی رۆژنامەکەی خستەڕوو.
هەر لە دیدارەکەدا هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوام بونیان لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی چەپکە گوڵەکە بۆ خواستن و  پشتیوانی ئەنجومەنی ناوەندیان بۆ ستافی بەرێوەبردن و سەرجەم کارمەندان دووپاتکردەوە.

1127131312019_49251687_233162304278667_54.jpg

1527131312019_49896853_289362988434517_22.jpg

2027131312019_49899424_364659864090632_12.jpg

2427131312019_49899769_2373400789611848_6.jpg

3127131312019_50309963_800113023670587_19.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە