.
12:00 PM - 13/01/2019
هەروەها لە دوا رووبەروو بوونەوەی جەولەی 44ی خولەكە تیپی یوتا جاز لە یاریگای خۆی بەرامبەر بە تیپی شیكاگۆ بۆڵز یاری كرد لە چارەكی یەكەمدا یاریزانانی تیپی یوتا جاز ئاستێكی كەم وێنەیان پێشكەش كرد و لەو چارەكەشدا بە 29 خاڵ بەرامبەر بە 19 خاڵ براوە بوون لە چارەكی دووەمدا یاریزانانی تیپی شیكاگۆ گەرانەوە كێبڕكێی یاریەكە ئەو چارەكەشیان بە 34 خاڵ بەرامبەر بە 22 خاڵ لە بەرژەوەندی خۆیان تەواو كرد لە چارەكی سێیەمدا یاریزانانی هەردوو تیپ لە تۆماركردنی خاڵەوە نزیك بوون و لە چارەكەشدا تیپی یوتا جاز توانیان بە 30 خاڵ بەرامبەر بە 29 خاڵ براوەبن لە چارەكی كۆتایی یاریەكەشدا یاریزانانی تیپی خاوەن یاریگا بە 29 خاڵ بەرامبەر بە 20 خاڵ براوە بوون لە كۆتاییشدا یاریەكە بە جیاوازی 8 خاڵ و بە ئەنجامی 110 خاڵ بەرامبەر بە 102 خاڵ لە بەرژەوەندی تیپی یوتا جاز تەواو بوو
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە