.
12:00 PM - 13/01/2019
سەرچاوەكانی هەواڵی بەریتانیا ئاشكرایان كردووە: داڤید لویزی بەرازیلی چارەنووسی یاریكردنی لەگەڵ یانەی چێڵسی یەكلاكردۆتەوە.
لویز لەساڵی 2017 پەیوەندی بە یانەی چێڵسی-یەوە كردووە، لەو ماوەیەش لە 80 یاریدا بەشدار بووەو خاوەنی چوار گۆڵە، كۆتایی ئەم وەرزە بۆندەكەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەكە تەواو دەبێت، نایەوێت لەریزی ئەو یانەیە درێژە بەیاریكردن بدات، لەمبارەیەوە رۆژنامەی ئێكسپرێس بڵاویكردۆتەوە :لویز بریاریداوە ریزی یانەكە بەجێبهێڵێت لەكۆتایی ئەم وەرزە جارێكی تر بگەرێتەوە ریزی یانەكەی پێشووی كە یانەی بەنفیكای پورتوگالیە، هەروەها لەبەرامبەردا یانەی چێڵسی بۆندەكەی نوێ ناكاتەوە، یاخود ئەگەر راهێنەریش داوای بكات ئەوا بۆ یەك وەرزە بۆندەكەی نوێ دەكەنەوە، لەبەرامبەردا یاریزانی ناوبراو بەو ماوەیە رازی نییە، جێگەی بیرهێنانەوەیە داڤید لویز لەپێشوودا یاری بۆ یانەكانی بەنفیكاو پاریس سان جێرمان كردووە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە