کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆتنهام ریاڵ مەدریدی بێ هیوا كرد

.

11:59 AM - 13/01/2019

یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ گواستنەوەی هاری كین، لەبەرامبەردا یانەی تۆتنهام داوای برە پارەیەكی خەیاڵی دەدات.
دوای رۆیشتنی رۆناڵدۆ لەریزی ریاڵ مەدرید، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەكە هەوڵی دەستەبەركردنی تواناو لێهاتووی یاریزانێكی ئاست بەرز دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش چەند یاریزانێكی كردۆتە ئامانج كە یەكێكیان هاری كینی یاریزانی یانەی تۆتنهام- ە، لەبەرامبەردا بەرپرسانی ئەو یانەیە داوای برە پارەیەكی خەیاڵی دەكەن، رایانگەیاندووە ئەگەر یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەكەیان بدات، ئەوا بەبری 315 ملیۆن یۆرۆ دەیفرۆشن، هۆكاری دیاریكردنی ئەو یاریزانە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ریاڵ مەدرید كێشەی تۆماركردنی گۆڵی هەیە لەم وەرزە، كە ئێستا بە 14 گۆڵ لەپێشەنگی گۆڵكەرانی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەر دێت جێگەی باسە هاری كین لەساڵی 2013ەوە لەگەڵ تۆتنهام-ە، تائێستاش 160 گۆڵی لە 243 یاریدا تۆماركردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە