کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق گەیشتنە قۆناغی داهاتووی جامی ئاسیا

.

11:58 AM - 13/01/2019

هەڵبژاردەی عیراق لەجامی وڵاتانی ئاسیای 2019دا  بردنەوەیەكی تری تۆماركردو گەیشتنە قۆناغی داهاتوی مسۆگەر كرد.
لەمیانی یارییەكی جەولەی دووەمدا، هەڵبژاردەی یەمەن لەیاریگای یانەی شاریقە رووبەڕووی یانەی عیراق بووەوە، لەسەرەتای یارییەكە یاریزانانی یاریزانانی عیراق بەئاستێكی بەرز دەركەوتن، لەدەقیقەی 11 و لەرێگەی موهەنەد عەلی بوونە خاوەن گۆڵێك ،لەدەقیقەی 19ش بەشار رەسان گۆڵێكی تری پێبەخشین، گێمی یەكەمیش بەو ئەنجامە بەسودی هەڵبژاردەی عیراق تەواو بوو  لەگێمی دووەم ئاستی یارییەكە بەسودی عیراق بوو یاریزانان ئەوهەڵبژاردەیە چەند هەلێكیان بۆ هەكەوت و نەیانتوانی سودی لێوەربگرن، تا لەدوا ساتی یارییەكە و بەر لەفیكەی كۆتایی عەلا عەباس گۆڵێكی تۆماركرد  سەرئەنجام هەڵبژاردەی عیراق یارییەكەی بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە، دوای ئەو بردنەوەیەش بووە خاوەن 6 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەپلەی دووەمی گروپی چوارەمە  یاری داهاتووشی بەهێز و قورس دەبێت، كە رووبەڕووی ئێران دەبێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە