کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تیروپشك بۆ یارییەكانی خولی لاوانی تیپە نایابەكان راكێشرا

.

11:56 AM - 13/01/2019

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی هونەری بۆ وەرزی نوێی خولی لاوانی تۆپی پێی تیپە نایابەكانی كوردستان ئەنجامدا، لەمانگی 3 ركابەرییەكانی خولەكە دەستپێدەكات.
بەبەشداری نوێنەری یانە بەشداربووەكانی خولەكە، كۆبوونەوەی هونەری خولی لاوانی نایابی كوردستان بۆ وەرزی (2018 ـ 2019) بەرێوەچوو، لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری (13) یانە ئامادەبوون  جگە لە لاوانی كەركووك كە كشانەوەی خۆیان لە خولەكە ڕاگەیاند، لەم وەرزەی خولەكە یاریزانانی لەدایكبووی (1999) بۆ سەرەوە دەتوانن بەشداربن، یارییەكانیش بەشێوازی خول و  بەیەك قۆناغ بەرێوەدەچێت، كە كاروانی یارییەكانی وەرزی نوێ لەرۆژی 15ی مانگی ئادار دەست پێدەكات  لەهەفتەی یەكەم پێشمەرگەی سلێمانی رووبەڕووی هەولێر دەبێتەوە، یارییەكی تر لەنێوان یانەكانی شێروانەو پێشمەرگەی هەولێر دەكرێت، یانەی نەورۆزیش میوانداری یانەی گارە دەكات، هەردوو یانە سیروانی نوێ و خانەقین بەیەكدەگەن، هەر لەدرێژەی یارییەكانی هەفتەی یەكەم یانەكانی هەندرێن و ئارارات رووبەڕووی یەك دەبنەوە، یارییەكی تریش لەنێوان یانەكانی زاخۆو دهۆك دەكرێت، یانەی زێرەڤانی-یش چاوەڕوانە

ShNqeJrkOek

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە