کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر داوای لەحكومەتی هەرێم كرد بەپێی یاسا پەلە بكات لەبەڕێوەچوونی مامەڵەی تاپۆكردنی خانووە بێ تاپۆكان .

.

09:09 PM - 12/01/2019

حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان , سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی سەرۆك شارەوانییەكانی شار و شارۆچكەكانی دەوروبەری سلێمانی كرد و تێیدا رایگەیاند , یەكێتی لەنێو خەڵكەوە هاتووە و بۆ ئازادی و سەرفرازی خەڵك رووبارێك خوێنی بەخشیوە , لە خەباتی شارستانیشدا خۆشگوزەرانی بۆ خەڵك فەراهەمكردووە , بۆیە پێویستە كادیرەكانی لەحكومەتدا خزمەتكاری خەڵك بن و بۆ بەدەستهێنانی مافەڕەواكانی خەڵك تێبكۆشن.
لەدرێژەی وتەكانیدا و پاش گوێگرتن لەداخوازییەكانی دانیشتوانی سنووری شارەوانییەكانی سلێمانی و پێداویستییە خزمەتگوزاریەكانی ناوچەكانیان , ووتی بۆ زیاتر گەیاندنی خزمەتگوزاری گشتی بە شاروشارۆچكەكانی سنووری شارەوانییەكانیان و پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتیان و بن بڕكردنی دیاردە ناشارستانییەكان , داوای لێكردن دژایەتی دیاردەی گەندەڵی بكەن و ڕۆتین لە بەڕێوەچوونی مامەڵەی یاسایی نەهێڵن .
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا داوای لە پەرلەمانی كوردستان كرد پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك و ئەنجومەنی شارەوانیەكان بخاتە بەرنامەی كاری داهاتوویەوە و راپەڕاندنی كارەیاساییەكانی تاپۆكردنی خانووە بێ تاپۆكان بخاتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە