کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، دوو خانووی شایستە بەژیان بەسەرجەم پێویستییەكانیەوە بۆ مووبارەك شەریف و فەرهاد شەریف كڕی

.

07:09 PM - 12/01/2019

پاش ئەوەی هەواڵی بێشوێنی و خراپی گوزەرانی دوو هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت بەناوەكانی مووبارەك شەریف و فەرهاد شەریف ، لە راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووە ، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، ستافی نوسینگەی تایبەتی خۆی راسپارد تا بەدەم ئەو دوو بنەماڵەیەوە بچن.

 لەسەر راسپاردەی خاتوو ( شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ) بڕیاردرا كە دووخانووی سەربەخۆی نیشتەجێبوون بۆ هەردوو خێزانەكە بكڕدرێ بە سەرجەم پێویستییەكانی و وە ژیانێكی شایستەیان بۆ دابینبكرێت.

 رۆژی 12-1-2019 ستافی نوسینگەی تایبەتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، كلیلی دووخانووی شایستەیان لە شارۆچكەی تاسڵوجەی سەر بەشاری سلێمانی رادەستی هەردوو خانەوادەی ( مووبارەك شەریف و فەرهاد شەریف ) كرد و بەو جۆرەش توانرا راسپاردەكەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەجێبهێنرێ و هەردوو ئەو خانەوادەیەی لە رابردوو لەنەهامەتی دەژیان جارێكیتر هیوایان بۆ بگەڕێتەوە و نەهێڵرێت كە شیرازەیان تێك بەچێت.

لای خۆیانەوە مووبارەك شەریف و فەرهاد شەریف و  هەردوو هاوژینەكانیان سوپاسی خۆیان ئاراستەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كرد كە توانیویەتی هیمەتی مرۆڤ دۆستی خۆیبكاو ژیانیان لە نەهامەتی رزگار بكاو خەونی خێزانەكەیان بەدیبهێنێت و بیانكاتە خاوەن دوو خانووی شایستە بەژیان .

هاوكات نورەدەین شەریف بەناوی خۆی بنەماڵەكەیان سوپاسی پەرۆشی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدیكرد كە هەردوو خانەوادەی ( مووبارەك شەریف و فەرهاد شەریف ) ی لە نەهامەتی رزگاركردوو ، ئەمڕۆش كردنییە خاوەنی دوو خانووی سەربەخۆ و سەرجەم پێویستییەكانی ژیانیشی بۆ دابینكردن ،

جێی وەبیر هێنانەوەیە رۆژی 12-1-٢٠١٩و لەسەر بڕیاری خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، ستافیی نوسینگەی تایبەتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، دووخانوویان لە شارۆچكەی تاسڵوجە كڕی و پاشان  كلیلی دووخانووی شایستە بەژیان رادەستی نوێنەری هەردوو خێزانی ( مووبارەك شەریف و فەرهاد شەریف )كرد ، بەو جۆرەش هەردوو خێزانەكە بوونە خاوەنی دوو خانووی پۆشتەی پڕپێویستی تایبەت بە  ژیانێكی شایستە.

” نوسینگەی تایبەتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

128161212019_2.jpg

208161212019_3.jpg

278161212019_5.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە