کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەی كێڵگەی مەجنون بەرزدەكاتەوە

.

07:01 PM - 12/01/2019

 .لەوبارەیەشەوە (ئیحسان عەبدولجەبار) بەرێوەبەری كۆمپانیای نەوتی بەسرە رایگەیاند: كە پلانیان هەیە تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی كێڵگە نەوتی مەجنون لە ( 240) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەوە بۆ بڕی (290) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەرزبكەنەوەو بەهاتنی ساڵی (2021)یش بڕی بەرهەمهێنانی نەوت تیایدا بۆ (450) هەزار بەرمیل زیاد بكەن.وتیشی: تادێت ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق رووی لە زیادبوونەو كۆمپانیای هیوندای ئەندازیاریش پرۆژەیەكی بۆ زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی كێڵگەكانی باشور پێشكەش كردووە.بەرێوەبەری كۆمپانیای نەوتی بەسرە ئاشكراشیكرد: كە عیراق لەپلانیدایە لە كۆتایی ئەمساڵدا بۆریە هێڵێكی دەریایی نەوت بەگەربخات  كە لەتوانیادایە رۆژانە (700) هەزار بەرمیل نەوتی لێوە هەناردە بكرێت  ئەمە بە دەر لە گەشەپێدانی (5) كێڵگە نەوتی گەورەی تر لە ناوچەكەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە