کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی عیراق بەرهەمی زەیتی گەنمەشامی لە ناوخۆوە هەناردەی وڵاتانی ئەفریكا دەكات

.

06:59 PM - 12/01/2019

 حكومەتی عیراق بەنیازە بەرهەمی زەیتی گەنمەشامی لە ناوخۆوە  هەناردەی وڵاتانی ئەفریكا بكات.لەوبارەیەشەوە  وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی عیراق رایگەیاند: كە ئامادەن بەرهەمی رۆنی زەیتی گەنمەشامی هەناردەی وڵاتانی ئەفریكا بكەن و لەتواناشیاندایە رێژەی سەدا (25)ی پێداویستیەكانی ناو كۆبوونی خۆراك لە رۆنی زەیت دابین بكەن.هاوكات  ( نەسرەدین محەمەد) بریكاری بەرێوەبەری گشتی بەرهەمە خۆراكیەكان لە وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند: توانراوە كارگەیەكی تایبەت بە بەرهەمهێنانی رۆنی زەیت لە شاری ( عەممارە) دابمەزرێنن  كە لە داهاتوودا دەكەوێتە كارو  لەتوانایدایە ساڵانە (50) هەزار تەن رۆنی زەیت بەرهەمبهێنێت.وتیشی: بەرنامەمان هەیە لە داهاتوودا توانای كارگەكە بۆ بەرهەمهێنانی (100) هەزار تەن رۆنی زەیت لەساڵێكدا بەرزبكەنەوەو بەهۆی بەرزی نرخەكەشەیەوە بەراورد بە رۆنی زەیتی گوڵەبەرۆژە دەتوانن بەرهەمەكەیان هەناردەی دەرەوەی بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە