کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ ئەمساڵ چەندین پێشانگای گەورەی تایبەت بە نمایشكردنی كاڵاوبەرهەمە خۆراكییەكان و پێداویستیەكانی تر لە(4) پارێزگادا دەكرێنەوە

.

06:56 PM - 12/01/2019

 وەزارەتی بازرگانی عیراق رایدەگەنێت كە بۆ ئەمساڵ چەندین پێشانگای گەورەی تایبەت بە نمایشكردنی كاڵاوبەرهەمە خۆراكییەكان و پێداویستیەكانی تر  لە(4) پارێزگادا دەكرێنەوە  كە بەشێكیان لە پارێزگای هەولێر دەبێت.لەوبارەیەشەوە  ( هاشم محەمەد حاتم) بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای رێكخستنی پێشانگاو خزمەتگوزارییە بازرگانییەكان رایگەیاند: كە بۆ مانگی داهاتوو پێشانگایەكی گەورە بۆ كاڵاخۆراكییەكان و پێشانگای چوارەمی نێودەڵەتی بۆ جلوبەرگ و كاڵاكانی ناوماڵ لە شاری بەسرە دەكرێتەوەو رۆژانی (20 بۆ 24)ی هەمان مانگیش پێَشانگایەكی تر بەناوی (ماڵی نمونەیی) لە هەولێر دەكرێتەوە.هەروەها لە رۆژانی (25 بۆ 28) مانگی شوباتیش پێشانگایەكی تر لەپارێزگای میسان بۆ ووزەو ئاوەدانكردنەوەو وەبەرهێنان بەرێوەدەچێت و لە كۆتایی مانگی شوباتیش تاوەكو سەرەتای مانگی ئادار پێشانگایەكی تر لە پارێزگای نەجەف  دەكرێتەوە.ئاماژەی بەوەشداوە كە لەگەڵ كردنەوەی چەند پێشانگایەكی تردا لەمانگی نیساندا لەهەولێر (3) پێشانگای تر دەكرێنەوە  كە بریتی دەبن  لەپێشانگای بەرهەم و كاڵاكانی میسرو پێشانگای ئۆتۆشۆو پێشانگایەكی تر بۆ  بواری گەشتیاری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە