کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی : کوردستانی نوێ ، ھەمیشە میدیایەكی بەرپرسیارو سەنگین بووە

.

03:00 PM - 12/01/2019

بەڕێزان سەرنووسەرو رۆژنامەنووسان و کارمەندانی رۆژنامەی کوردستانی نوێ
لە ٢٨ ھەمین ساڵەی ، دەرچوواندنی یەکەم رۆژنامەی کوردی دوای راپەڕین ، پیرۆزبای گەرمتان لێدەکەم ، ئومێد دەکەین ، ھەمیشە لە گەشەکردن و پێشکەوتنی زیاتردابن .
کوردستانی نوێ ، ھەمیشە میدیایەكی بەرپرسیارو سەنگین بووە و سەرچاوەی باورڕپێکراو بووە ، بۆ گەیاندنی ھەواڵ و زانیاری بە ڕەچاوکردنی بابەتی بوون و  ئیتیک و راستگۆیی.
کوردستانی نوێ ، رۆژنامەی دایک ، چاوەڕوانی زیاتری لێدەکەین ، کە وەک ھەمیشە ،  سەکۆی بە یەک گەیاندنی راو رای جیاواز ، رەخنە لە خۆگرتن و قەڵەمە جیاوازەکان بێت ، لە پێناو کوردستانێکی ئازادترو رەخساندنی زەمینەی لە بارتر بۆ کاری میدیایی و ئازادی رادەربڕین.
ھەرشادو سەرکەوتوو بن

براتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە