کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بروسكەی پیرۆزبایی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ ساڵیادی یەكەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی كوردی

.

02:51 PM - 12/01/2019

بەڕێزان، سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كادیر و كارمەندە دڵسۆزەكانی رۆژنامەی (كوردستانی نوێ)


بە بۆنەی ساڵڕۆژی رۆژنامەی كوردستانی نوێی ئازیزەوە، لەناخەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان لەكاركردن لەڕۆژنامە پرشنگدارەكەتان بۆ دەخوازم.


كوردستانی نوێ، كە لە كوردستانێكی نوێ و ئازاد دا وەك یەكەم رۆژنامەی كوردیی رۆژانە لە دایك بوو، ناوێكی‌ گەشی‌ ناو مێدیای كوردییە و خاوەنی خەرمانێكی پڕ بەرهەم و جێگەی شانازی هەمووانە، كە بەسەلیقە و دڵسۆزی و ماندوبوونی رۆژنامەنووس و كارمەندە ماندونەناسەكانی، توانیویەتی خزمەتێكی بەرچاوی رەوتی رۆژنامەگەری كوردی و خوێنەرەكانی بكات، ئومێد دەكەم كوردستانی نوێ درێژە بەو رێبازە پیرۆزەی خۆی بدات، هەر ئەو پێگە رەسەن و درەوشاوەیەی هەبێت.


لەم یادە پیرۆزەتاندا و لەگەڵ داگیرساندنی مۆمی 28 ساڵەی تەمەنی ژیانی رۆژنامەگەریی خۆیدا، دەخوازین كوردستانی نوێ هەر لەپێشكەوتن و تاوسەندن و گەشەسەندنی پانتایی و روبەری ئازادیی بیروڕا و رەخنەی بنیاتنەر بێت كە لەسەرەتاكانییەوە پێی ناسراوە.

هەمیشە لە پێشكەوتن و درەوشانەوەدا بتان بینم، سەركەوتوو بن.


هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

12ی كانوونی دووەمی 2019

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە