کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی ناوەندی راپۆرتێکی گشتگیر لەسەر دۆخی سیاسی و ئەمنی و رێکخستەنەکانی دوزخورماتوو ئامادە دەکات

.

01:34 PM - 12/01/2019



ئەمڕۆ شەممە 12/1/2019 هەڤاڵ زوبێر عوسمان جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی و لیژنەی تایبەتی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ ئامادەکردنی راپۆتی کەرکوک و ناوچە دابرێندراوەکان پێشوازییان لە هەڤاڵ مەلا کەریم شکور لێپرسراوی رێکخستەنەکانی حەمرین وەفدێکی یاوەری کرد.
 سەرەتا هەڤاڵ زوبێر عوسمان بەخێرهاتنی گەرمی لێپرسراوی رێکخستنەکانی حەمرین و هەڤاڵانی یاوەری کرد و رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی ناوەندیدا بڕیاردرا کە سێ لیژنە بۆ ئامادەکردنی راپۆرتێکی گشتگیر لەسەر کەرکوک و دوزخورماتوو خانەقین و شەنگال و مەخمور و ناوچە کوردستانیە دابرێندراوەکانیتر پێکبهێندرێت و پاش بەدواداچون و گفتوگۆکردن و تاووتوێکردنی دۆخی سیاسی و سەربازی و ئابوری و ئەمنی و ماددەی  140 کۆمەڵایەتی و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و کارکردن لەسەر خاڵە ئەرێنی و نەرێنیەکان و سەرجەم بوارەکانیتر ، دەکرێتە راپۆرتێکی تێروتەسەل و لە کۆبوونەوەی فراواندا گفتوگۆی چڕوپڕی لەسەر دەکرێ و پاش پەسەندکردنی، ئاراستەی بەرێز جێگری سکرتێری گشتی و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت.
وتیشی: دوزخورماتوو لانکەی شۆڕش و خەڵکەکەی قوربانی سیاسەتە شۆڤینیەکانە و پێگە و پاییەکی گرنگی یەکێتیە و پێویستە دۆخی قەزاکە ئاسایبکرێتەوە و قەرەبوووی ماددی و معنەوی  هاوڵاتیانی بکرێتەوە.
لەبەرامبەریشدا هەڤاڵ مەلا کەریم شکور لێپرسراوی رێکخستنەکانی حەمرینی (ی.ن.ک) سوپاسی پێشوازی و بەدەنگەوە هاتن و هەستکردن بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی ناوەندی کرد.
 وتیشی: ئەو کارەساتەی بەسەر دوزخورماتودا هاتووە هیچی کەمتر نیە لە ئەنفال.

لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەکەی ئەنجومەنی ناوەندی و هەڤاڵانی دووزخورماتوو گفتوگۆی چڕوپڕیان لەسەر (دۆخی سیاسی و ئەمنی و رێکخستەکان و  گەرانەوەی خێزانە کوردەکان بۆ ناوچەکە و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتون کرد.
لیژنەکەی ئەنجومەنی ناوەندی وێرای دووپاتکردنەوەی پشتیوانی خۆیان بۆ رێکخستەنەکانی سنوری حەمرین راپۆرتێکی تێروتەسەل لەسەر رۆشنایی ئەو ئامار و داتا و داواکاری و راسپاردانەی خرانەڕوو ئامادە دەکات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە