.
11:29 AM - 12/01/2019
محمد مینە باوكی یاریزانی یانەی وەرزشی شێروانە علی محمد مینە دوای وازهێنانی كوڕەكەی لە یانەی ناوبراو كە لە ساڵی 2016 گۆڵكاری خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بوو لەبەر خۆشەویستی بۆ یانەكە هەوڵێكی زۆری دا تا كوڕە بەتواناكەی بگێڕێتەوە ڕیزی یانەكە لەم ساڵدا هەوڵەكانی بێسود نەبوون و لە ئێستاشدا علی محمد گۆڵكاری خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانە بە 7 گۆڵ و لە یاری بەرامبەر بە پێشمەرگەی سلێمانیش علی توانی سێ گۆڵ بۆ یانەكەی تۆمار بكات محمد مینە شان بە شانی هەندەرە سەرسەختەكانی یانەی شێروانە شار بەشار لەگەڵ ئەو یانەیە پاڵپشتی كوڕەكەی و یانەكە دەكات بە جۆش و خرۆشەوە
UPvG4T-f5EU
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە