کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێرجیۆ رامۆس خەڵاتی حەوت ئەستێرەی مەدریدی وەرگرت

.

11:28 AM - 12/01/2019

سێرجیۆ رامۆسی كاپتن و بەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی خەڵاتی حەوت ئەستێرەی لەمەدرید وەرگرت   خەڵاتی حەوت ئەستێرە لە مەدرید دەدرێتە باشترین یاریزانی وەرزشی لەمەدرید لەبەرامبەر كاری وەرزشكاران و بەدەستهێنانی سەركەوتنی گەورە لەبواری وەرزشی لەكاروانی یاریكردنی و  ئەمجارەش سێرجیۆ رامۆس خەڵاتەكەی پێدرا   سێرجیۆ رامۆس لەلێدوانێكیدا دوپاتیكردەوە بەردەوام دەبێت لەهەوڵەكانی بۆ بەدی هێنانی ئامانجەكانی یانەكەی و دڵخۆشی و شانازی خۆی نیشاندا بەوەرگرتنی خەڵاتەكە و ناونانی وەك باشترین وەرزشكار لەخەڵاتەكانی حەوت ئەستێرە لەمەدرید   جێی ئاماژە پێكردنە سێرجیۆ رامۆس لە بردنەوەی یانەكەی لەبەرامبەر لیگانیس لەیاری چونی قۆناغی 16ی جامی شا گۆڵێكی تۆمار كرد كە ئەوە گۆڵی ژمارە 100 ی ئەو بەرگریكارە بوو لەكاروانی یاریكردنی و ژمارەیەكی بەناوی خۆیەوە نوسیەوە كە بەگریكاران بەكەمی دەتوانن پێی بگەن   رامۆس بەدرێسی ریاڵ مەدرید 80 گۆڵی تۆمار كردووە لەگەڵ سیڤیلیە 3 گۆڵ و 17 گۆڵیشی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە