کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنەپلان بۆ گەرانەوەی نەیمار دادەنێت

.

11:27 AM - 12/01/2019

 یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پلان بۆ فرۆشتنی فیلیپ كۆتینهۆی بەرازیلی و ئەستێرەی یانەكە دادەنێت بۆ بەدەستهێنانی پارەی پێویست لەپێناو ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ نەیمارداسیلڤای هێرشبەری پاریس سان جێرمانی فەرەنسی   كۆتینهۆ لەمانگی یەكی ساڵی رابردوو لەیانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیەوە و لەبەرامبەر 142 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بەبەرشەلۆنەوە كرد   پێگەی لەندەن ئیڤنین ستاندەر ئاشكرای كردووە یانەی بەرشەلۆنە لاری لەوە نییە فیلیپ كۆتینهۆ بفرۆشێت بۆ بەدەستهێنانی برە پارەی پێویست و گەرانەوەی نەیماری بەرازیلی بۆ ریزەكانی   لەدوای رۆیشتنی نەیمار بۆ یانە پاریسیەكە لەهاوینی ساڵی 2017 لەبەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ  پەیوەندی نێوان بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان خراپ بووە   ئەو پەیوەندیە خراپەی نێوانیان بەم دواییە زیادی كرد بەهۆی بڵاوبونەوەی هەواڵی گواستنەوەی ئەدریان رابیۆی یاریزانی یانە فەرەنسیەكە بۆ بەرشەلۆنە   جێی باسە لەماوەكانی رابردوو بەرشەلۆنە هەواڵی ویستی گەرانەوەی نەیماری رەتدەكردەوە بەڵام بەرێوەبەری پەیوەندیەكانی یانە كەتەلۆنیەكە ئاماژەی بەئەگەری گواستنەوەی نەیمار كرد كاتێك وتی لەتۆپی پێ هیچ شتێك نییە مەحاڵ بێت   فیلیپ كۆتینهۆ ماوەیەكە بەهۆی نەگونجاندنی لەگەڵ شێوازی یاریكردنی بەرشەلۆنە كێشەی بۆ دروست بووە ئەوەش وای كردووە بەرشەلۆنە بیر لەم رێگایە بكاتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە