کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەممە یاریەكانی هەفتەی 22ی پریمەرلیگ دەستپێدەكات

.

08:26 PM - 11/01/2019



 جارێكی تر هەوادارانی تۆپی پێ لەئینگلتەرا بەیاریەكانی خولی نایابی یانەكانی ئەو وڵاتە ئاشنا دەبنەوە .
 شەممە سەعات 3 و 30 دەقیقەی پاش نیوەرۆ بەكاتی هەرێمی كوردستان و لەیاری دەستپێكی هەفتەی 22 ی پریمەرلیگ یانەی ئارسناڵ دورلەیاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی وێستهام یونایتد بۆ ئەم یاریە راهێنەری هەردوو یانە ئامادەكاری تەواویان كردووە بەتایبەت ئونای ئیمری راهێنەری گەنەرز كەئامانجیەتی درێژە بەبردنەوەكانی بدات و 3 خاڵی ئەم یاریە دەستەبەر بكەن تا خاڵەكانیان لەگەڵ چیڵسی چوارەم یەكسان بكەنەوە بە 44 خاڵ و لەنێو ركابەری بەدەستهێنانی چوارپلەی یەكەمی خولەكە دورنەكەونەوە .
 لەسەعات 6ی ئێوارەی هەمان رۆژ لەیەك كاتدا پێنج یاری ئەنجام دەدرێت  لیستەر سیتی و بێرنلی  میوانداری ساوسهامتۆن و فولهام دەكەن كریستاڵ پاڵاس و كاردیف ستیش روبەروی واتفۆرد و هیدیرسفێڵد تاون دەبنەوە.
 لەیاریەكی تردا یانەی لیڤەرپوڵی پێشەنگ لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی برایتۆن لەجەولەی پێشوودا لیڤەرپوڵ لەسەردەستی مانچستەرسیتی روبەروی یەكەم شكست بۆوە لەم وەرزە و جیاوازی خاڵەكانیان بۆ 4 خاڵ كەمی كرد و ركابەری بەدەستهێنانی نازناوەكە گەرمتر بوو  دوای ئەو شكستە رێدز لەقۆناغی سێیەمی جامی ئینگلتەراش لەبەرامبەر وڵڤرهامپتۆن شكستی خوارد و ماڵئاوایی كرد  هەربۆیە یۆرگن كلۆپی راهێنەری ئەو یانەیە بۆ ئەم یاریە بەپێكهاتەی سەرەكیەوە روبەروی برایتۆن دەبێتەوە كە ئەو یانەیە لەم وەرزەدا و لە10 یاری نێو یاریگای خۆی تەنها لە دوو یاریدا شكستی خواردووە و هەروەها لەیاری چونی ئەم وەرزەی نێوانیان لەیاریگای ئانفێڵد بەزەحمەت و بەگۆڵێكی محەمەد سەلاح بەلیڤەرپوڵ دۆڕا .
 لەدوا یاری رۆژی شەممە كە سەعات 8و 30 دەقیقەدەستپێدەكات یانەی چیڵسی چوارەم لەیاریگای ستامفۆرد بریدج میوانداری نیوكاسڵ یونایتدی 15 م دەكات رۆژی یەك شەممەش یاریەكانی هەفتەی 22ی خولەكە بەردەوامییان دەبێت و دوو یاری بەرێوە دەچێت  لەیەكەمیاندا و لەسەعات 5 و15 دەقیقە یانەی ئیڤەرتون لەیاریگای خۆی روبەروی بۆرنمۆس دەبێتەوە .
 لەیاری لوتكەی ئەم جەولەیەش كە سەعات 7 و 30 دەقیقە دەستپێدەكات هەردوو یانەی تۆتنهام هۆتسبێر و مانچستەریونایتد لەیاریگای ویمبڵی بەناوبانگ لەلەندەنی پایتەخت روبەروی یەك دەبنەوە .
 ئەم یاریە بۆ ئولی جونار سۆلشایەری راهێنەری مانچستەریونایتد دەبێتە یەكەم تاقیكردنەوەی راستی كە لەپێشتردا و لەدوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی سەركردایەتی پێنج بردنەوەی بەدوای یەكی یانەكەی كردووە كە چوار یاریان لەپریمەرلیگ بوو بەڵام لەبەرامبەر ئەو یانانەی كە لەخوارەوەی ریزبەندی پریمەرلیگن ئەوانیش     كاردیف سیتی و هیدیرسفێڵدتاون و بۆرنمۆس و نیوكاسڵ بەڵام ركابەری ئەم جارە تۆتنهامە كە لەم وەرزەدا بەئاستێكی بەرزەوە دەردەكەوێت و یەكێكە لەركابەرەكانی بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزە كە ئێستا بە48 خاڵ و بەجیاوازی 6 خاڵ لەلیڤەرپوڵی پێشەنگ دورە  بەگەرانەوە بۆ رابردوو هەردو یانە 48 جار بورەوی یەك بونەتەوە مانچستەریونایتد لە 30 یاریدا بردنەوەی تۆمار كردووە و تۆتنهامیش خاوەنی تەنها 9 بردنەوەیە و لە9 یاریشدا یەكسان بون .
 دوا یاری نێوانیان دەگەرێتەوە بۆ مانگی هەشتی ساڵی رابردوو لەهەفتەی 3ی ئەم وەرزە تۆتنهام لەیاریگای ئانفێڵد توانی بە3 گۆڵی بێ بەرامبەر شكست بەمان یونایتد بهێنێت  رۆژی دووشەمەش بەیاری نێوان مانچستەرسیتی دووەم و وڵڤر هامپیۆنی نۆیەم ركابەریەكانی هەفتەی 22ی پریمەرلیگ كۆتاییان دێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە