کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بروسکەی پێرۆزبایی مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆیادی 28ساڵەی دەرچونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ

.

02:33 PM - 11/01/2019


بەڕێزان سەرنوسەرو دەستەی نوسەران و تەواوی ستافی ئەم ڕۆژنەمەئازیزە
لەیادی 28هەمین ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی خۆشەویستدا بەناوی لێپرسراوتەوای هە ڤاڵانی مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبای ئەم یادەتان لێ دەکەین و هیوامانە هەڵگیرساندنی28هەمین مۆمی تەمەنی ئەم ڕۆژنامە خۆشەویستە ببێتە دەستێکێکی پڕ داهینان وبەرەوپێشچونی زیاتری ئەم ڕۆژنامەیەو خزمەتی زیاتر بەبواری ڕۆژنامەوانی کوردی .ڕۆژنامەی کوردستانی نوێش یەکێکی ترە لەسەروەریەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە لەدوای ڕاپەرین بە هه وڵی زۆر ی سەرۆک مام جەلال توانرا لە ڕێکەوتی 121\1992دا یەکەمین ژمارەی ئەم ڕۆژنامەیە دەربچێت کە بوەمایەی خۆشحاڵی هەموونوسەران وئەدیبان و قەڵەم بەدەستەکان بۆیە لەوکاتەشەوە ئەم ڕۆژنامەیە بۆتەماڵی هەموو نوسەرو ئەدیب وڤەڵەم بەدەست وڕۆژنامەنوس ومیدیاکاران  وتوانیویەتی ئەو مێژوەش بۆخۆی تۆماربکات کە هەمیشە پەیڕەوی چەپکە گوڵەکەی مامی کردوە وبۆتە ماڵی هەموو نوسەروئەدیب وشاعیرو میدیاکاروڕۆژنامەنوسێک هەروەها سەروەریەکی تری ئەم ڕۆژنامە پڕ پێزو بایەخە کەهەمیشە دەرگای ڕەخنەی کرەوە بوە بۆ تەواوی نوسەران  هەروەها ئەم ڕۆژنامەیە تونیویەتی بەلاڕە هەمەڕەنگەکانی ببێتە جێگەی ئومێدی هەموو نوسەروئەدیب وشاعیروهونەرمەندو میدیاکارێک و توانیویەتی مەڵۆیەکی گەورە بخاتەسەر خەرمانی بواری  ڕۆژنامەوانی کوردی وببێتە خوێندنگەیەکیش بۆ ڕۆژنامەنوسان ومیدیاکاران بۆیە جێگەی خۆیەتی دەستخۆشی لەتەواوی ئەوانەی لەسەرەتای دەرچونی ڕۆژنامەکەوە تاکوئەوانەی ئێستاکاری تێدادەکەن کەین و دەستی ماندونەبونیان بگوشین وبەڵێنی پشتیوانی مەکتەبی ڕێکخستنیان پێدەین لە پێناوزیاتر بەرەوپێشخستنی ئەم ڕۆژنامەئازیزەوڕاگەیاندنی یەکێتەیەکەماندا وتالەڕێگەی ئەم ڕۆژنایەشەوە خزمەت بە بواری کاری ڕۆژنامەوانی وکاری میدیای کوردی بکەین جارێکی تر پیرۆزەو
هیوای بەردەمیتان بۆدەخوازین     

مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە