کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، تێچووی دروستكردنی دوو خانووی شایستە بەژیان دوو هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت دەگرێتە ئەستۆی خۆی

.

01:29 PM - 11/01/2019

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، تێچووی دروستكردنی دوو خانووی شایستە بەژیان دوو هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت دەگرێتە ئەستۆی خۆی

دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی خراپی گوزەران و شوێنی نیشتەجێبوونی دوو برای خاوەن پێداویستی تایبەت بەناوەكانی ( مووبارەك شەریف ) و ( فەرهاد شەریف ) لە شارۆچكەی تاسڵوجەی سەر بەشاری سلێمانی ، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بڕیاریدا كە تێچووی دروستكردنی دوو خانووی شایستە بەژیان بۆ هەردوو خێزانی ( موبارەك شەریف و فەرهاد شەریف ) بگرێتە ئەستۆی خۆی.

نوسینگەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد یش لەو چوارچێوەیەدا لەسەر راسپاردەی خاتوو ( شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ) ، رۆژی 11-1-2019 ستافی نوسینگەی تایبەتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، سەردانی خانەوادەی هاوڵاتی ( مووبارەك شەریف و فەرهاد شەریف ) یان كرد لە شارۆچكەی تاسڵوجەو لە نزیكەوە ئاشنای خراپی گوزەران و شوێنی نیشتەجێبوون و مانەوەی هەردوو خێزانەكەبوون ،

لەو چوارچێوەیەش لەسەر راسپاردەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، دەست بەجێ بڕیاردرا تا ئەو كاتەی ماڵێكی شایستە بەژیانیان بۆ بونیاد دەنرێت ، شوێنی مانەوەیان بۆ هەردوو خێزانەكە دابینكرێت تا بە شكۆوە دوور لە میحنەتی ژیان و سەرماو سۆڵەی بەكاریگەری ئەم وەرزە ، خێزانی ( مووبارەك شەریف و فەرهاد شەریف ) تێیدا بژین .

لای خۆیانەوە خانەوادەی ( مووبارەك شەریف و فەرهاد شەریف ) لەزاری ( نورەدەین شەریف )ی برایان ، سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كرد ، كە دەستگیرۆیی بنەماڵەكەیانی كردووە و خێزانەكەیانی لە نەهاتی رزگاركردو دووبارە هیوای بۆگەڕاندونەتەوە و سوپاسی خەم خۆری خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدیشیكرد كە بەردەوام دەستگیرۆی لیقەوماو و هەژارانی ئەم ووڵاتە بووە .
لە ئێستادا لەسەر راسپاردەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، هەموو رێكارێك گیراوەتەبەر تا بەزووترین كات ، ماڵێكی شایستەبەژیان بۆ هەردوو خانەوادەی (مووبارەك شەریف و نورەدین شەریفی ) برای لەشارۆچكەی تاسڵوجەی سەربەشاری سلێمانی بۆ دروستبكرێت .

نوسینگەی تایبەتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە