کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی مانگرتنی كارمەندانەوە فرۆكەخانەكانی ئەڵمانیا پەكیان كەوت و بەسەدان گەشت دواخران.

.

08:47 PM - 10/01/2019

بەهۆی مانگرتنی كارمەندانی ئەمنی لە سێ فرۆكەخانەی سەرەكی وڵاتی ئەڵمانیا 1050 گەشتی ئاسمانی دواخرا و ئاستەنگی دروستبوو بۆ گەشتكردنی نزیكەی 100 هەزار كەس.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەووە زیاتر لەنیوە گەشتە ئاسمانیە دواخراوەكان لەفرۆكەخانەكانی دۆسلدۆرف و كۆلۆنیا و شتوگارت بوو و تەنیا فرۆكەخانەی دۆسلدۆرف كە سێیەم فرۆكەخانەی گەورەی ئەڵمانیاە 370 گەشتی ئاسمانی دواخستووە و هاوكات لەفرۆكەخانەی كۆلۆنیا 131 گەشتی ئاسمانی لەكۆی 200ی گەشتی فرۆكەخانەكە دواخراوە.
سەندیكای فێردی كە نوێنەرایەتی 23 هەزار كارمەندی ئەمنی فرۆكەخانەكان لەسەرتاسەری ئەڵمانیا دەكات داوادەكات كرێی كاركردنی سەعاتێك بەرزبكرێتەوە بۆ 20 یۆرۆ كە نرخكەی 17 یۆرۆیە لەئێستادا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە