.
05:59 PM - 10/01/2019
لەگەڵ موچەی ئەم مانگەدا، لیستی دووەمی جیاوازی موچەی چوار ساڵی مامۆستایان و فەرمانبەران خەرجدەكرێت و بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: مانگانە زیاتر لەیەك ملیۆن دینار بۆ موچەخۆران خەرج ناكرێت.
لەوبارەیەشەوە / شێركۆ سەعید بەرێوەبەری ژمێریاری لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەSNNی راگەیاندوە: ئەو مامۆستایانەی لەگەڵ موچەی مانگی ٩ی ٢٠١٨ جیاوازی موچەیان بۆ خەرجنەكراوە، لەگەڵ موچەی مانگی ١٠ی ئەمساڵیشدا جیاوازی موچەكەیان بۆ خەرج كراوەتەوە.
وتیشی: خەرجكردنی پارەكە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران مانگانە بە لیستی جیاواز لەگەڵ موچەدا خەرجدەكرێت، جگەلەوەش مانگانە لەیەك ملیۆن دینار زیاتریان خەرجناكرێت و ئەگەر پارەی تەرخانكراوەكەش بۆ موچەخۆران لە ١٠ ملیۆن دینار زیاتر بوو، ئەوا رەزامەندی وەزارەتی دارایی پێویست دەبێت.
ئاشكراشیكرد، ئەگەر خەرجكردنی جیاوازی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ ساڵەكانی (2014 و 2015 و 2016 و 2017 ) لەگەڵ موچەی مانگی (١٠) تەواو نەبوو، ئەوا لەگەڵ مانگەكانی دواتردا جیاوازی موچەكە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران مانگانە بەلیستێكی جیاوازو لەگەڵ موچەكەدا خەرجدەكرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە