کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی دارایی: بودجەی كوردستان لەبودجەی گشتی عیراق گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە

.

05:54 PM - 10/01/2019

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت لە یاسای  بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2019، هیچ گۆڕانكارییەك لەبودجەی  هەرێمی كوردستان نەكراوە.
سیهام عەقیلی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: بودجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2019 هەر بەرێژەی  لەسەدا دوانزەدەكەیە و هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا نەكراوە , وتیشی بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەك پێكدەهێنرێت بۆ ئەوەی  لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەو بارەیەوە گفتوگۆبكات و لەنزیكەوە گوێبیستی داواكاری و پێداویستییەكانی هەرێم بێت لەرووی دابینكردنی  بودجە بۆ ئەوەی ئەو دۆسێیە بەنزیكترین یەكلایی بكرێتەوە و كۆتایی پێبهێنرێت.
سیهام عەقیلی ئاماژە بەوەشدەكات، ئەو لیژنەیەی بڕیاڕوایە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەبارەی بودجەی هەرێمەوە پێكبهێنرێت، هەریەك لە محمەد ساحب دەڕڕاجی و ناجی رەدیس و فەیسەڵ عیساوی  لەخۆدەگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە