کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر: پێویستە كابینەی نوێی حكومەت باشتركردنی حاڵ و گوزەرانی خەڵك بخاتە ئەولەویەتی كارنامەكەیەوە

.

02:05 PM - 10/01/2019

یەكێتی نیشتمانی كوردستان قۆناغە سەختەكانی بەكاری پێكەوەیی و پاراستنی یەكڕیزی و بە یەكێتی ناو یەكێتی تێپەڕاند, لە پرۆسەكانی هەڵبژاردندا لە سەر ئاستی هەرێم و عێراق گۆڕانكاری بەرچاو بەسەر ئاست و ڕێژەی دەنگەكانمان هات و سەركەوتین , بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانە, بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان ڕووەو سەرهەڵكشانی پێگەی بەرزی یەكێتی, كۆڵنەدان و خەبات و هەوڵی زیاتری ڕێكخستن و كادیرانی پێویستە.
ئەو ووتانەی حاكم قادرحەمەجان  ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیار هەردوو مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی و چەمچەماڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان, لەسەرپەرشتیكردنی ئەو كۆبوونەوە فراوانەوە هات, كە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی گفتگۆكردن لەبارەی دواپێشهاتە سیاسییەكانی ناوخۆی هەرێم و عێراق بەگشتی و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناوچەكە و ووڵاتانی دراوسێ و كاریگەرییان لەسەردۆخی هەرێم و خستنەڕووی دوا هەنگاو و هەوڵەكانی یەكێتی و لایەنەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان, لەگەڵ ئەنجومەن و ئەندامانی بەشی ڕێكخستنی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی ئەنجامی دا.
لەبەشێكی تری ووتەكەیدا باسی لە كارنامە و شێوازی بەشداری یەكێتی لەحكومەتی داهاتووی هەرێم كرد و ووتی: بەوەلانانی ناكۆكییە لاوەكییەكانی نێوان لایەنەكان, بە ڕەچاوكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان, لەژێر پایە بنەڕەتییەكانی لایەنە براوەكان لەپرۆسەی هەڵبژاردندا, پێویستە شێوازی حكومڕانی نوێی هاوچەرخ بۆ بەڕێوەبردنی هەرێم پەیڕەو بكرێت, كابینەیەكی خزمەتگوزار بێت و چارەسەری كێشە هەڵواسراوە ئابوری و سیاسییەكانی هەرێم بێت و پرسی گرنگی باشتركردنی حاڵ و گوزەرانی خەڵك بكاتە ئەولەویەتی كارەكانی.

284111012019_49300501_227053828184368_45.jpg

344111012019_50307081_386633025441933_25.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە