کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی ئەنجومەنی ناوەند سەردانی شاری كەركوكیان كرد

.

11:41 AM - 10/01/2019

وەفدێكی ئەنجومەنی ناوەندی ی.ن.ك سەردانی شاری كەركوكیان كرد.
لەو بارەوە ئەحمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی ی.ن.ك رایگەیاند: مەبەست لە سەردانەكەمان بۆ شاری كەركوك دووپاتكردنەوەی پشتیوانییە بۆ هاوڵاتیانی شاری كەكوك و لە نزیكەوە ئاگاداربوونمانە لە دوا گۆرانكارییەكانی كێشەوگرفتەكانی شارەكە.
وتیشی: ئامانجێكی تری سەردانەكەمان بۆ پشتیوانی و دەستخۆشیمانە لە مەڵەبەندی ی.ن.ك سەبارەت بە دووبارە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە شارەكە, هەروەها وتیشی: لە سەردانەكەماندا چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ ئۆرگان و ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی ئەنجام دەدەین.

DeghXnA51To

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە